بەوێنە، باشترینەکانی پرێمەر لیگ دیاریکرا

hjuyuj 8:20 م
پێش کۆتایی هاتنی خولی نایابی ئینگلتەرا بە چوار هەفتە، یەکێتی یاریزانانی پرێمەر لیگ لە ئاهەنگێکدا لەشاری لەندەن باشترینەکانی ئەم وەرزەی دەستنیشانکرد.

تیایدا ئیدین هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی چێلسی وەکو باشترین یاریزان دیاریکرا و هاری کاینی گۆڵکاری یانەی تۆتنهام خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بەدەستهێنا.

هازارد لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەکرد و بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نزیک بوونەوەی چێلسی دادەنرێت لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلتەرا.

خەڵاتەکانیش بەم جۆرە دابەشکران:

باشترین یاریزان: هازارد - چێلسی

باشترین یاریزانی لاو: هاری کاین - تۆتنهام

باشترین کچە یاریزان: جی سۆن یۆن - چێلسی

باشترین کچە یاریزان لاو: لیا ویلیامسۆن - ئەرسیناڵ

خەڵاتی ڕێزلێنان: ستیڤن جێرارد و فرانک لامپارد


پێکهاتەی نمونەیی:

دی خیا 'مان یونایتد'
ئیڤانۆڤیچ - کاهیل - تێری 'چێلسی' - بێرتراند 'ساوسهامپتۆن'
سانچێز 'ئەرسیناڵ' - ماتیچ 'چێلسی' - کۆتینهۆ 'لیڤەرپول' - هازارد 'چێلسی'
کۆستا 'چێلسی' - هاری کاین 'تۆتنهام