بەوێنە، تۆتی و جۆکۆڤیچ بەشداری یارییەکی خێرخوازیان کرد

hjuyuj 12:28 م

پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتی ڕۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، هەریەک لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و کارۆلین فۆزنیاکی دانیماریک هاوشانی یاریزانانی یانەی ڕۆما بەشداری یارییەکی خێرخوازییان کرد.

لە ئەستێرەکانی ڕۆما جگە لە فرانچیسکۆ تۆتی ئەفسانەی یانەکە، هەریەک لە ڕۆسی و ئاشلی کۆل و ئیتۆربی و بیانیچ و جێرڤینهۆ و لیالیچ بەشداری یارییەکەیان کرد کە ڕێکخراوی 'ڕۆما کیرز'ی خێرخوازی لە ژێر ناونیشانی 'تێنس لەگەڵ ئەستێرەکاندا' ڕێکیخستبوو.